پەرلەمانتارێكی شیعە:دەنگ بە یاسای بودجە نادەین چونكە پشكی كورد زۆرە

 

پەرلەمانتارانی کوتلە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی پەرلەمانی عێراق دەڵێن تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 زەحمەتە، بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری گەورەی بۆ بکرێت ، ئەمە لەنێوان ئەو پێشبینیەی کە پڕۆژە یاساکە بگەڕێتەوە بۆ حکومەت .

لەڕۆژانی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ گفتوگۆیەکی سەرەتایی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021 کە كورتھێنان تێیدا لە 150 تریلیۆن دینار تێپەڕدەبێت

عودەی عەواد ، پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە دەڵێت ” یاسای بودجەی 2021 بە نادادپەروەرانە ستەمی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کردووە و ڕێژەی زۆری بۆ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دابین كراوە بۆیە ئەستەمە لای كوتلە شیعیەكان پەسەند بكرێت

Back to top button