وەزیری پەروەردە نامەیەک ئاراستەی مامۆستایانی وانە بێژ دەکات .

 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژی کردووە ، ئاماژە بەوە دەکات لە گەڵ وەزیری دارایی راسپێردراون ، کۆنوسێک سەبارەت بە شایستەداراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێرن سەبارەت بە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ .

 

دەقی نامەکەی وەزیری پەروەردە

مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز

سڵاوتان لێبێت ، لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین ، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن   جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا  بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:

١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.

Back to top button