ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادە کاری بودجەی 2021 راسپاردەیەک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەکات

 

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرینگی و ئامادەکاری بودجەی 2021 وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ڕاسپیرێت ، بە توندترین ڕێکار چاوەدێری دەروازە سنوورییەکان بکرێت و ڕێکارە یاساییەکان بە توندترین شێوە بەرێوە بچێت

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە ، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا.  لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پیرۆزبایی لە کەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان کرد بە بۆنەی متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە ، بریتی بوو لە خستنەڕووی، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 . ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.  دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەش کرد دەربارەب بودجەی وەبەرھێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021.  دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یەکەمی بودجە.

Back to top button