ناتانیاھۆ باسی ھەڵە گەورەكە دەكات

 

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران هەڵەیەکی گەورەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بەرەو پێشبڕکێیەکی چەک پاڵ پێوەبنێت.

وتەبێژی نەتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری خەزێنەی ئەمریکا وتی:”ئەگەر بە سادەیی بگەڕێینەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، زۆر وڵاتی دیکەی دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خێرایی دەگەن بە چەکی ئەتۆمی، کە ئەمە کابوسێکە و هەڵەیەکی گەورەیە و شتێکە هەرگیز نابێت ڕووبدات”

هەروەها، وتی:”وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕژێمی ئێراندا.

Back to top button