سەرۆک بارزانی : وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوان ئەرکێکی نشتیمانی و مرۆڤدۆستانەیە

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق كرد

رۆژی پێنجشەممە ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بۆ سەدان هەزار ئاوارەی عێراق کردەوە و هەروەها پێزانینی هەبوو ئەو بووژانەوە و پێشکەوتن و خزمەتگوزارییانەی کە سەرباری بوونی تەحەدیاتی زۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوانی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی وەسفکرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەرجۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە.

 

Back to top button