عەبادی بۆ هێزە ئەمنیەكان تەقە لە خۆپێشاندەران نەكەن
خواكوڕك
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا، کە لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، کە هێزە چەکدارەکانی عێراق شەڕی شەرەف دەکەن و گیانی خۆیان لەپێناو عێراق بەخت دەکەن”.
حەیدەر عەبادی پێیوایە خۆپیشاندان مافێکی هاووڵاتییانە و پاراستنی گیانیشیان ئەرکی هیزە ئەمنییەکانە، هاوکات داوا لە خۆپیشاندەران دەکا پابەندی یاسا بن و زیان بە موڵکی گشتیی و هاووڵاتییان بپارێزن و هاوكات عەبادی داوا لە هێزە ئەمنیەكانیش دەكات تەقە لە خۆپێشاندەران نەكەن.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی پێنجشەممە 9.2.2017 لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە دەستیان پێکردووە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بۆ پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان، پەرلەمانی عێراقی داخست”.