ئیمارات و قەتەر گەشتەکانی نێوانیان دەست پێدەکەنەوە
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی لوتکەی کەنداو رێککەوتنی عولا واژۆکرا کە بەهۆی رێککەوتنەکە دەروازە سنوریەکانی قەتەر بە ڕووی سعودیەو چەند وڵاتێکی دیکەدا کرایەوە ئەمڕۆش حکومەتی ئیمارات رایگەیاند کە بە فەرمی گەشتەکانی نێوان قەتەر و ئیمارات دەست پێدەکەنەوە.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌كی ئیمارات، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندوه، “به پێی رێككه‌وتنی عولا سه‌رله‌نوێ گه‌شت و بازرگانیی له‌نیوان وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هاركاری كه‌نداو ده‌ستپێده‌كاته‌وه کە قەتەریش دەگرێتەوە”.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌كی ئیمارات، راشیگەیاند، “چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێکدەهێندرێن، كه كاری له پێشینه‌یان ئه‌وه ده‌بێت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بایكۆت هه‌ڵگیرێت و كێشه‌ی نێوان وڵاته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت”.