یەکگرتووی ئیسلامی : مەسرور بارزانی هەنگاوی باشی ناوە لە جێ بەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لەبارەی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم لە جێ بەجێکتردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەڵێت مەسرور بارانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان هەنگاوی باش و گەورەی ناوە و وەک فڕاکسیۆنی یەکگرتوو پاڵپشتی هەر هەنگاوێکی هاوشێوە دەکەن”.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕادەگەیەنێت ” بڕینی دوو مووچه و زیاتر به‌شێكه له‌و چاكسازیه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، له‌گه‌ڵ بڕینی خانه‌نشینی نایاسایی هه‌نگاوێكی باشه ده‌بێت له‌به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كان له سیكته‌ره‌كان كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان”.
ئەوەشی خستە ڕوو ” پڕۆسه‌ی چاكسازی باشه و گرنگیشه ئه‌و داهاته‌ی بۆ حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه له‌چاكسازی ڕای بگه‌یه‌نێت له پڕۆژه‌یه‌كی تردا به‌كاری بهێنێت،ده‌ست بۆ بڕینی مووچه پله باڵاكان ببردرێت كه به‌نایاسایی خانه‌نشین بوون.
لەبەشێكی تری قسەکانیدا ڕایگەیاند ” ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پێویسته حكوومه‌ت چاكسازی له داهاتی نه‌وت و خاڵه سنووریه‌كاندابكات، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خێراتربكرێت، ده‌ست به‌ردرێت بۆ مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵییه‌كان گه‌نده‌ڵكاران بدرێنه دادگا”.
حكوومه‌ت مووچه‌ی ئه‌و پله‌باڵایانه‌ی ڕاگرتووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا خانه‌نشین بووه، به‌ڕی ئێمه ده‌بێت ئه‌و پله تایبه‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا خانه‌نشین بوون مووچه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی ببڕدرێت، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاواز له كابینه‌كانی ڕابردووی حكوومه‌ت باشتر هه‌نگاوی چاكسازی ده‌ست پێكردووه،له‌كاتی سوێند خواردنی كابینه‌ی نۆ له‌په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیران وتی،حكوومه‌ت قه‌رزاره”.