رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند کردوو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، بڕیارە رۆژی شەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق کۆدەبێتەوە.
شایەنی باسە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوە لەو رێژەیەش 70 تريليۆن دينار (48.2 مليار دۆلار) کورتهێنانی هەیە کەدەکاتە 46.6% کۆی بودجە.