وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و كۆمپانیای فایزه‌ر كۆبوونه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای به‌رهه‌مهێنا، له ئێستادا له جیهاندا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كڕینی ڤاكسینه‌كه ئه‌مڕۆ شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای فایزەر لەشاری هەولێر کۆبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاندووه، بە سەرپەرشتی و چاودێری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوە لەنێوان لیژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤایزەر Pfizer-BioNTech لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه، کۆبوونەوەکە لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەڕێوەچووە و هەنگاوەکانی دابینکردنی ڤاکسینی فایزەر دژ بە کۆرۆنا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون.