300 ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ و 7 ئه‌ندامی باڵا ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه ئه‌مڕۆ حەوت ئەندامی دیكه‌ی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیەک ئه‌ندام دەستلەکارکێشانەوەی به میدیاكانیان راگه‌یاندكار به‌هۆی بوونی سیاسه‌تی هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند خوازی ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه.
ئه‌ندامه ده‌ست لهكاركێشاوهكانی نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاند حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیەك خۆبەخش كە نزیكەی 300 كەسین لەجوڵانەوەكە دەستلەکارکێشانەوە رادەگەیەنین چونكه پرۆسه‌ی ناشرینکردنی کادیرەكانی نه‌وه‌ی نوێ له ئارادایه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندی خواز.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه ده‌ست له كاركێشاوهكان رایانگه‌یاندووه ، ئەوانەی دەستمان لەكاركێشاوەتەوە لەناوچەکانی سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و چەمچەماڵ و سەیدسادق پێکهاتون و لەبەرپرسی ریكخستنی زۆرینەی قەزا و ئەنجومەنی قەزاکان.