ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی بی 52ی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد
دوای ئه‌وه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتی گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئه‌مریكا به‌شێك له هێزه‌كانی خۆی جولاند، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه ئه‌مریكا جوله‌ی به دوو فڕۆكه‌ی بی 52 كردووه بۆ كه‌نداو به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له هێرشی ئێران و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.
به پێێ زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی بی 52ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كردووه كه ئه‌مه چواره‌م فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكایه له كه‌نداو كه‌له بنكه‌ی “نۆر‌ث داكوتا”ه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كراوه.
زیاد كردنی فڕۆكه‌ی بی 52 و له ناوچه‌ی كه‌نداو هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌شتی فڕؤكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو له ئێستادا ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر بوونه.