فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل میلیشاكانی سه‌ر به ئێرانیان بۆردوومانكرد

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌ی ئه‌لبوو كه‌مال و خاكی لوبنان و سوریا چه‌كدارانی سه‌ر به میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبیان بۆردوومانكرد، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر جارێكی دیكه میلیشاكانی نزیك له ئێران له ناوچه‌ی ئه‌لبو كه‌مال بۆردوومانكران و به هۆیه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شد كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،له راگه‌یێندراوێكداه بڵاوی كردۆته‌وه كه چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له نزیك ئه‌لبوكه‌مال له سنووری خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور كراونه‌ته ئامانج ئه‌و كاته‌ی ویستوویانه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ئیسرائیل به چڕی جووڵه‌ی میلیشیا و چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێرانی له سووریا خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و رۆژانه بۆردومانیان ده‌كات.