جیهان سەرسامە بە ڕێگاو بانەکانی  عێراق

 

گرینگترین ڕێگای سەرەکی نێوان بەغدا و کەرکوک ، کە ڕێگایەتی ستراتیجی ئابوورییە ، وەک کارەساتێک سەیر دەکرێت و وێنەکانی بۆتە هۆی دەنگدانەوە .

چاودێرانی بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی ئابووری و خزمەتگوزاری بە پرسیارەوە لەو رێگایە دەڕوانن ، ئەگەر ئەوە رێگا سەرەکی و گرینگەکەی بێت ، ئاخۆ رێگالاوەکییەکان دەبێت چۆن بن ، هەرچەند هاوکات باس لەوە کراوە ، شەقامی سەرەکی نێوان بەغدا و کەرکوک باشترین شەقامی عێراق ئەژمار دەکرێت .

هاووڵاتیانی عێراقی لە لێدوانە جیاوازەکانیاندا بە پرسیارەوە روو لە دەسەڵاتدارانی عێراق و ئە لایەنە کوردستانیانەی سەربە بەغدا دەکەن و دەپرسن ، ئاخۆ باشترنییە لەجیات وێنە و پەیکەری کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکان بەم شەقامانە ڕابگەن و نمونەیەک وەک شەقامەکانی هەولێر بکەنە پێوەری خزمەتگزارییەکان .

Back to top button