خۆپیشاندان دژی كازمی بەردەوامە

 

دوای شەوێکی گەرمی پێکدادان لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری ناسریە (چەقی ناوخۆیی پارێزگای دیقار لە باشووری عێراق ) کە تا کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیان بەردەوام بوو ، پێکدادان لە نێوان سەدان کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کە گوللەی زیندوو و گازی فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکار هێنا ، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی دەستی پێ کردەوە .

لە شەوی ڕابردووەوە ناسریە، هەڵکشانی ئاشکرای لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا بە خۆوە دیوە، دوای ئەو شەپۆلی دەستگیرکردنانەی کە هێزە ئەمنییەکان بە چەند بەهاووبڕە جیاوازەکان دژی چالاکوانان ئەنجامیان دابوو
خۆپیشاندانەکان لە مەیدانی ئەلحەبیبی، شەقامی سۆمەر و نزیک پردی نەبی ئیبراهیم خەلیل و شەقامی ئەلبەهوا چڕبوونەوە، و شایەتحاڵەکان بە میدیاكانیان وتووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بە تەقەکردن کردووە دوای دەستپێکردنی گردبوونەوەی خۆپیشاندەران، هەندێکیان کە هێرشیان کردووەتە سەر مستەفا ئەلکازمی، سەرۆک وەزیران، بە “درۆزن” وەسفی دەکەن، لە دژی ئەو بێ بەڵێنی و درۆکردنانەی کە بەڵێنی ڕاگرتنی دەستگیرکردنەکان دەدات و هەروەها بۆ دادگایی کردنی ئەوانەی لەپشت تیرۆرکردنی چالاکوانانەوەن

Back to top button