نانسی پیلۆسی: دۆنالد ترەمپ خەلەفاوەو گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی مه‌ترسیداری و پێویسته هه‌رچی له تواناماندایه بیكه‌ین
دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئامادە نیە دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دابنێت،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیئەمریکا رایدەگەیێنێت ترەمپ خەلەفاوەو جێگای مەترسیە.
نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمریکایكردووه، رایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌ش گفتوگۆی كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پێویستهرێككاری تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له تره‌مپ له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی یان ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی ئهتۆمیبگیرێتهبهر.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راشیگەیاندووە: “دۆنالد ترەمپ خه‌ڵه‌فاوه گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی مه‌ترسیداری وپێویسته هه‌رچی له تواناماندایه بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین له هێرشه ناهاوسه‌نگه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان‌و دیموكراتییه‌كه‌مان“.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز