هۆکاری سزادانی فالح فەیاز لێرەوە بزانە

 ئایا سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا وەک راگەنراوە لەسەر ئەوەیە، کە “بە فەرمان و چاودێری ئەو خۆپشاندەرە ئاشتیخوازەکانی عێراقی کوژران ، هێرشێکی توندوتیژیش کراوەتە سەر دیموکراتی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق” هەرگیز پێموانییە ئەمە هۆکارەکەی بێت، بە مەزەندەی خۆم لەسەر دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەی حەشدی شەعبی بوو، کە مانگی رابردوو بالیۆزخانەی ئەمەریکای لە گرین زۆن مووشەک باران کرد.
دواتر فەیاز بە بەرژەوەندی حەشد کەوتە نێوەندگیری لەگەڵ حکوومەت و دەستگیرکراوەکەی بەرهەڵدا بە بیانووی ئەوەی لە زیندانی ئاسایشی حەشد زیندانی دەکرێ. هەروەها ئامادەش نەبوو رێگە بدات یەک چەکداری حەشدی شەعبیش لەسەر بالیۆزخانەی ئەمەریکا دەستگیر بکرێ، کە لەلای حکوومەت ناسراونەتەوە.
هەروەها دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ملیشیانەیە، کە بە فەرمانی ئێران هەڵدەسوڕێن، کە لە راستیدا بیرۆکەی دامەزراندنی حەشدی شەعبی خاڵس ئێرانییە، بەڵام بەبیانووی شەڕی داعش، کە هەر دەستکردنی ئێران بوو، عەبای مەرجەعیەتی بەبەردا کرا.
Back to top button