لیندزی گراهام: پێمان سەیرە ئایەتوڵڵا خامنەیی تویتەری هەیە و ترەمپ لێی بێبەشدەکرێت
کۆمپانیای تویتەر، چالاکترین ئەکاونتی سڕییەوە، کە ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بوو، ئەمەش ناڕەزایی لایەنگر و کەسە نزیکەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لیندزی گراهام، گەورە سیناتۆری کۆماریی ئەمەریکی و نزیک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە زنجیرە تویتێکدا رەخنە لە بڕیارەکەی تویتەر لەدژی ترەمپ دەگرێت و دەڵێت “قەدەغەکردنی دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر و رێگەدان بە خامنەیی خاوەنی ئەژماری خۆی بێت، نیشانەیەکی زۆری پرسیار لەسەر کۆمپانیای تویتەر دروستدەکات.
ئەو سیناتۆرە کۆمارییە لە تویتەر نووسیوێتی، کاتی ئەوە هاتووە ماددەی 230 هەڵبووەشێنرێتەوە و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت و رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێنەوە.
كۆمپانیای تویته‌ر درەنگانی هەینی، هه‌ژماری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپی به‌ته‌واوه‌تی سڕیه‌وه و رایگه‌یاند، جارێكی دیكه دۆناڵد تره‌مپ ناتوانێت ببێته‌وه خاوه‌نی ھەژمار لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م یاساكانی تویته‌ری پێشێل كردووه، هەم هانی هاووڵاتییانی ئه‌مەریكای داوه، بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكادا.