ئاسایشی هەولێر گروپێكی تیرۆرستی داعشی راگەیاند

خواكوڕك

بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر گروپێکی پێنج کەسی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشی رادەگەێنێت و لە راگەیاندراوەكە دا ئاسایشی هەولێر دەلێت لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی ورد توانیمان گروپێکی پێنج کەسی دەستگیر بکەین کە بەنیازبوون پەیوەندی بە چەکدارانی گروپی تیرۆریستی (داعش) بکەن لە حەویجە”.

ناوی دەستگیرکراوەکان

1. هاوار یوسف عەبدولکەریم
2. هەڵمەت عومەر عوسمان ئەحمەد
3. هانی ئیبراھیم رەشید فەرەج
4. فەرهەنگ عەباس عەبدولڕەحمان رەشید
5. عەبدوڵڵا باقی عەبدوڵڵا رەشید

ئاسایشی لەراگەیاندراوەكەشی دا دەلێت،لە داھاتوویەکی نزیکدا دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوان لە ڕێگایی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەدرێتە دەزگاکانی راگەیاندن”.

 

Back to top button