موسڵ پڕ بووە لە گروپە میلیشیاكان

 

هەرچەندە چەندین لیوا و یەکەی سەربازی و ئەمنی عێراق لە باکوری شاری موسڵ بڵاوەپێکراون، بەڵام بوونی میلیشیای چەکدار، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، هێشتا بەرفراوانتر دەبێت لەوەی بەرپرسانی ناوچەکە لە موسڵ بە “تێکدانی ئاسایش و کۆمەڵایەتی شارەکە” وەسفی دەکەن.

زیاتر لە 10 فراکسیۆنی چەکدار لەو شارەدا بڵاوەپێکراون، کە دووەم گەورە شاری عێراقە لەدوای بەغدا، چەندین لێژنەیان ھەیە لەوانە، لیژنەکانی بەناو ئابوری، لیژنەکانی “بەدواداچونی ئەمنی” کە بەشدارن لە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و دەستبردن بۆ بازرگان و خاوەن سوپەرمارکێتەکان، هەروەها چالاکی نایاسایی بازرگانی.

ڕۆژی شەممە شمە کاربەدەستێکی خۆجێی لە موسڵ بۆ میدیاكان ئاشکرای کرد ، زانیاری ئەوەی ئاشکرا کردووە کە گروپێکی نوێی میلیشیا کە خۆیان بە ” ربع ئەڵڵا ” ناودەبەن ، چوونە ناو موسڵەوە و ئەم گروپەش لە بەغدا و چەند شاری باشووری وڵات کە لە بەرچاوترینیان بەسرە و کەربەلایە چالاکە مەدەنیەکان دەكوژن و پێشتر دەستیان هەبووە لە بە ئامانجگرتنی چالاکوانانی مەدەنی لە خۆپێشاندانەکان .

Back to top button