فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کۆ دەبنەوە

 

لە کاتێکدا لە بەغدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات ، بۆ یەکهەڵوێستی و بەرژەوەندی گشتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی بەغدا کۆدەبنەوە  بۆ ئەوەی بتوانن پاریزگاری لە پشکی کورد بکەن .

لەمبارەوە د. ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکدا بۆ ما:ڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکرات گوتی : ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكات و دەشڵێ: “ئێمە وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی یەكھەڵوێست بین و بتوانین پارێزگاری لە پشكی كورد لە بودجەدا بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش باش خۆمان ئامادە كردووە”.

 

سبری هاوکات روونی دەکاتەوە خۆمان باش ئامادە كردووە بۆ گفتوگۆی بودجە و وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش پێكەوە كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بین لەبارەی پشكی كورد، كە لە  ھەردوو ماددەی ١٠ و١١ باسی پشكی  كورد دەكات كە پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد تێپەڕ بێت و نەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن”.

لە کۆتاییدا باس لە ئەگەری گۆڕانکارییەکان لە بودجە دا دەکات و دەڵێت : “پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەی حكوومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردووە، باشە ئەگەر گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، بەڵام لەمەش گرنگتر ئەوەیە، كە كورد یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بێت”.

Back to top button