سەرۆک کۆماری ئێران ، بڕیارێکی خامنەیی بە پووچ و بێبنەما ئەژمار دەکات
لە دوای رۆژێک تێپەڕ بوون بە سەر بڕیاری عەلی حامنەیی ڕێبەری دینی ئێران ، سەبارەت بە کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا کە ڕایگەیاندبوو نابێت ڤاکسینی کۆرۆنا لە بەریتانیا و ئەمریکاوە هاوردەی ناوئێران بکرێت و بە حەرام ناوی هێنابوو ، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بڕیارێکی دیکە دەدات و ناوەندێکی دیکە بە بڕیار دەر دەزانێت .
حەسەن روحانی لە بەرپرچی قسەکانی رێبەرایی ئێراندا گوتی : ناوەندی بڕیاردەر و دەسەڵات بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستییە و کەس بۆی نییە بڕیارلەو بارەوە بدات .
هاوکات ( ئیسنا) ی سەر بە دەسەڵاتی ئێران ، بە بێ ئاماژەدان بە قسەکانی عەلی خامنەیی لێدوانی سەرۆک کۆماری دەکاتە مانشێتی هەواڵ کە تەیدا هاتووە سەرەڕای هەموو ئالنگارییەک لە هەوڵدایین بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا لە شوێن و وڵاتێکی جێگەی دڵنیایی
بە پێی زانیارییەکانیش لە دوای ئەو قسانەی روحانی کە ڕەت کردنەوەی بڕیاری خامنەیی ڕێبەری دینی ئێرانە ، بەشێک لە لە بەر توندرۆکانی سەر بە دەسەڵات لە بەر ئۆفیسی سەرۆک کۆمار لە تاران کۆبوونەتەوەو ناڕەزایەتیان بۆ ئەو قسانەی روحانی دەربڕیوە .
ش ، ب