بەرێوەبەری گومرکی حکومەتی هەرێم ، پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری حکومەت ڕادەگەیەنێت
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان بەرێوەبەری گومرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان دەکات لە رێگەی پێکهێنانی هێزی هاوبەشەوە ، هاوکات پەی وایە ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەبێت و ڕێگری لە قاچاغچێتی و گەندەڵی دەکات .
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان, بەڕێوەبەرى گومرکى هه‌رێمى کوردستان لەمبارەوە گوتی : پێشوازى له بڕیاره‌که‌ى حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنوورییه‌کان و نه‌هێشتنى دیارده‌ى قاچاخچێتى و کار نایاسایى له مه‌رزه‌کان و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى. ده‌شلێت, هه‌ر ڕێگرییه‌ک له بابه‌تى قاچاخچێتى و نه‌هێشتنى کارى نایاسایى هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومەت.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت : “هه‌رچه‌نده هێشتا میکانیزمى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که نازانرێت چۆنه، به‌ڵام به که‌وتنه بوارى جێبه‌جێکردنى بڕیاڕێکى له‌م شێوه‌یه, دیارده‌ى قاچاخچێتى و به‌رتیلخواردن و هه‌رکارێکى دیکه‌ى نایاساى که پێشتر کراوه ڕێگه‌ى لێ ده‌گیرێت, ئه‌مه‌ش ڕاسته‌خۆ کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ڕێنه‌دان و نه‌هێشتنى بارى قاچاخ و بارى نایاسایى ده‌بێت، چونکه ئه‌وکات خه‌ڵک په‌نا ده‌باته به‌ر شێوازى فه‌رمى و ئه‌وه‌ش بێگومان زیادبوونى داهاتى حکومەتى له ده‌روازه سنوورییه‌کان لێ ده‌که‌وێته‌وه