ئیندۆنیزیا فڕۆكه‌یه‌ك به ده‌یان سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌ك دوای ته‌نها 5 خوله‌ك له فڕینی په‌یوه‌ندی به راداره‌كانی چاودێریه‌وه پچڕاوه، پاش چه‌نده كاتژمێرێك ئیندۆنیزیا تێكشكانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به 50 سەرنشین و 12 كارمه‌ندی ستافی فڕۆكه‌كه راگه‌یاند.
حكومه‌تی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی لە پاش ئەوەی دەستی کردووە بە گەشتی ئاسایی(Sriwijaya Air flight SJY 182)، لە کاتژمێر 2:40 خولەکی شەو سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاداردا پچڕا و بە تەواوی ونبوو.
هه‌روه‌ها دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاندووه كه فرۆکەکە 50 سەرنشین و 12 کارمەندی دەستەی فرۆکەوانی هەڵگرتبوو کە لە نێویاندا حەوت منداڵ هەیە، لە پاش دوورکەوتنەوەشی بۆ ماوەی 11 کیلۆمەتر بەرەو باکووری فرۆکەخانەی سوکارنۆ-هاتای نێودەوڵەتی، پەیوەندی بە رادارەکانەوە پچڕا و ونبووه.
پاش چه‌ندین كاتژمێر له بێسه‌روشوێن بوونی فڕۆكه‌كه دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئیندۆنیزیا دۆزینەوەی فرۆکەکەی بە تێکشکاوی راگەیاند و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌هێشتا زیانەکانی دیار نیە و بۆ دۆزینەوەی سەرنشینەکان گەڕانی چڕ دەستی پێکردووە.