له‌ پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق ته‌نها پشكی پارێزگای كه‌ركووك دیاری نه‌كراوه‌

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021یان په‌سه‌ند كردوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیانكرد، به‌ پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان دیاری كراووه‌ به‌ڵام به‌ هیچ شێویه‌ك ئاماژه‌ به‌ پشكی پارێزگای كه‌ركووك نه‌كراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی  پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌2021، بلاَوكرایه‌وه‌و به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ بلاَو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ خشته‌كه‌دا پشكی‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ عیراق له‌ چه‌ند خاڵێكدا رونكراوه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ دیاریكردنی‌ پشكی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.

 

سه‌باره‌ت به‌ دیارینه‌كردنی‌ پشكی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكیش له‌و خشته‌یه‌ هیچ لایه‌نێك ڕونكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌داوه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كرد.

 

 

Back to top button