دەروازەی سنووری نێوان سعوودیە و قەتەر کرایەوە
دواى ئهوهی له كۆبوونهوهی لوتكهی كهنداو ههریهكه له قهتهر و سعودیه گهیشتنه رێككهوتن بۆ كۆتایهێنان به كێشهكانی نێوانیان ئهمڕۆ ، دەروازەی سنووری سەلوا لە نێوان سعوودیە و قەتەر دووبارە کرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ئەو هاووڵاتییە قەتەر-ییانە بڵاوکرایەوە کە لە دەروازەی سنووری سەلوا-وە دێنە ناو سعوودیە و بە گوڵ پێشوازییان لێدەکرێت.
شایهنی باسه وڵاتانی سعودییە، ئیمارات، بەحرەین و میسر لە پێنجی حوزەیرانی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی “پشتیوانی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند و ئابڵوقەی ئابووریشیان خستەسەر.