وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریکرا

 

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق تا ئێستا ئامادەنیە ئەو بڕەپارەیەی کە کەمترە لە نیوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ناوەڕاستی ئەو مانگە مووچە دابەش بکە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی دەستی کەوتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١٤ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ١١ی ساڵی پار بەلێبڕینی 21% دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەم لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە کۆبوەوە.

Back to top button