نرخی نه‌وت لەبەرزترین ئاستدا بەجێگیری مایەوە

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 10ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان لەبەرزترین ئاستی خۆیدا مایەوە کەلەسەروی 55 دۆلارە بۆ هەربەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.
ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 55 دۆلار و 99 سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 52 دۆلار و 24 سه‌نته‌.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.
Back to top button