ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له سلێمانی و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.