سەرەتای پۆلێنكردنی حەشدی شەعبی وەك ڕێكخستنێكی تیرۆریستی
جەواد ئەلتەلیباوی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی عەسیب ئەهل ئەلحەق ڕایگەیاند کە دانانی فالح فەیاز لە لایەن ئەمریکا لەسەر لیستی سزاکانی هێرشە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق دەکات.
ئەلتەلیباوی لە تویتێکیدا ڕایگەیاند کە فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبییە، بۆیە ئەم کردەوەی ئەمریکا ئیدانە دەكەین، وە ڕەنگە ببێتە پێشەکییەک بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی پۆلێنبكرێت وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
ئەحمەد ئەلسەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحەدەس، ڕایگەیاند، کە بڕیارەکەی خەزێنەی ئەمریکا بۆ لەخۆگرتنی فالح فەیاز، سەرۆکی لیژنەی حەشدی شەعبی، لەسەر لیستی سزاکان سوکایەتیکردن بوو بە حکومەت و خەڵکی عێراق.
سەرچاوە : ئەلعەرەبیە