وەزارەتی تەندروستی : خەمساردی هاووڵاتیان جێگەی نیگەرانییە

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی نیگەرانی خۆی لە هەنبەر کەمتەرخەمی هاووڵاتیان دەردەبڕێت و ئاماژە بەوە ەکات ، هاووڵاتیان لە خۆپاراستن و ڕێنماییە تەندروستییەکان کەمتەرخەمن بۆ تووشنەبوون بە کۆرۆنا

ئاسۆ حەوێزی لە لێدوانێکی میدیاییدا ، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی وەزارەت سەبارەت بە کەمڕەنگ بوونەوەی یاسای خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، هۆشداری دەدات لەوەی ، کۆرۆنای نوێ زۆر مەترسیدارترەو ناکرێت هاووڵاتیان ڕەچاوی ئەو دۆخەی ئێستا نەکەن چونکە کۆرۆنای نوێ لە وڵاتان منداڵانیشی تووش کردووە  .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا حەوێزی ئاماژە بەوە دەکات وەک چۆن لە سەرەتای دیاردەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕێکاری یاساییان جێبەجێ کرد لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان ، ئەگەر پێویست بێت بۆ ڕێگری لە تەشەنەی ڤایرۆسە نوێیەکەش هەمان ڕێگا دەگرنە بەر ، بۆیە وا باشترە هاووڵاتیان خۆ پارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو کەن

 

Back to top button