گۆڤارێکی ئەورووپی داوای لێبورن لە ماڵباتی بارزانی دەکات

 

گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی لە نوێترین ژمارەی خۆیدا ، داوای لێبوردن لە دڵشاد بارزانی و بە گشتی ماڵباتی بارزانی دەکات بۆ ئەوەی پێشتر بە هەندێک زانیاری هەڵە تۆمەتیان خستۆتە پاڵ دڵشاد بارزانی .

لە مانگی 5 ی ساڵی ڕابردوو گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی بە پشتبەستن بە هەندێک سەرچاوەی زانیاری ناروون تۆمەتیان خستبووە پاڵ دڵشاد بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کە گۆیا دەستیان هەبووە لە ژمارەیەک رووداوی هاتووچۆی گوماناوی لە نێوان ئەڵمانیا و عێراق دا  ، بەڵام لە دوای چەندین مانگ کاتێک بەرێوەبەری ئەو گۆڤارە بۆی روون دەبێتەوە سەرچاوەی زانیارییەکان ناڕاست بوون  داوای لێبوردن دەکات .

ئەوە لە کاتێکدایە دادگای بەرلین داوای یاسایی لە سەر گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی تۆمار کردووە و گۆڤارەکەش دانی بەوە داناوە راپۆرتەکەیان کە لە دەرەوەی ئەڵمانیا بە مەبەست لە دژی ماڵباتی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەکارهێنراوە و ئەوان بابەتەکە دەکشێننەوە و داوای لێبوردنیش دەکەن

گۆڤارەکە تەنها بە لێبوردن داوای لێخۆشبوونی نەکردووە و رۆبەرت شنایدەر سەرنووسەری کۆڤارەکە بە فەرمی سەردانی دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردتانی کردووە بۆ داوای لێبوردن

 

ده‌قی داوای لێبوردنی گۆڤاره‌كه‌ به‌ زمانی ئه‌ڵمانی

به‌رگی ئه‌و ژماره‌یه‌ی گۆڤاره‌كه‌، كه‌ داوای لێبوردنه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

Back to top button