بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە دەستپێدەکات
پلە بەرزکردنەوە لە ناو ریزەکانی پێشمەرە لە ساڵی 2017 وە دەستپێدەکاتەوە و هاوکاتیش کار لە سەر ساڵەکانی دواتریش دەکرێت
لیوا باسل محەمەد ، جێگری سەرۆكی ئەركانی بۆ ئیدارە و میرەی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان لەمبارەوە گوتی : فەرمانی پلەبەرزركردنەوەی ساڵی 2017 ی هێزەكانی پێشمەرگەو ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگەکانی گرتۆتەوەو ، هاوکات پلەبەرزكردنەوەی ساڵەكانی تریش واتا ساڵی 2018 و 2019 و 2020یش كاریان لەسەر دەكرێت و دەنێردرێت بۆ ئەوەی فەرمانی بۆ دەربكرێت”.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدا لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەرچووە کە پێشتر مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕایگەیاندبوو
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت : سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خەمی پێشمەرگەدایە و فەرمانی كردووە كێشەكانی پێشمەرگە چارەسەر بكرێت و یەک لە چارەسەری کێشەکانیش بەرزکردنەوەی پلەی پێشمەرگەکانە