یاسای چاکسازی بۆتە هۆی زیاد بوونی داهات و گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی حکومەت
سەرەڕای قەیرانی داریی و پرۆسەی چاکسازی حکومەت بۆتە هەنگاوێکی گرینگ بۆچارەسەری کێشەکانی ئابووری و خەزێنەی حکومەت داهاتی زیاتری بۆ گەڕوەتەوە .
لەمبارەوە ئەرشەد لۆلانی ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى و ئابووریی په‌رله‌مانى کوردستان ، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “یه‌کێک له‌و بنه‌ما گرنگانه‌ى که هه‌ر له سه‌رتاى کابینه‌ى نۆیه‌مەوە، به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیران و تیمى حکومه‌ت کاریان له‌سه‌ر کردووه بابه‌تى چاکسازى بووه له سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانی هه‌رێم, خۆشبه‌ختانه ئێستا به کرده‌یى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى ده‌بینرێت. له‌وانه بڕینى مووچه‌ى نایاسایى, چاکسازى له خاڵه سنوورییه‌کان, که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان , زیادکردنى داهات, کاراکردنى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که له ده‌روازه سنوورییه‌کان خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هه‌موو ئه‌مانه ڕێککارى گرنگن و له داهاتودا هاووڵاتییان ئه‌نجامه‌که‌ى به ڕوونى ده‌بینن.”
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا لۆلانی سەبارەت بە ناردنی هێزی هاوبەش بۆ سەروازە سنوورییەکان دەڵێت ،: “ناردنى هێزێکى هاوبه‌شى وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ بنبڕکردنى قاچاغى له ده‌روازه سنوورییه‌کان، پێداچوونه‌وه به لیستى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و ناوخۆ و یه‌که‌کانى پاسه‌وانى و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان بڕیارى باشن و هەموو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان پشتیوانیى لێ ده‌که‌ن”.
لە کۆتاییشدا سەبارەت بە گەڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکومەتی ئاشکرای دەکات “ئه‌وبڕه‌ى داهاته‌ى که له ئه‌نجامى ئه‌م چاکسازییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکوومه‌ت ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له پرۆسه‌ى خێرا دابه‌شکردنى مووچه و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى لێبڕینى مووچه له کوردستان”.