هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمپانیای ” فایزەر” لە دانووستاندا

 

جگە لەو بەشەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەینێرێت ، هەرێمی کوردستان هەوڵی کڕینی ڕاستەوخۆی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات .

لەمبارەوە د، ئاسۆ حەوێزی ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر کۆ بۆتەوە ، کۆمپانیاکە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە مۆڵەتی دابەشکردنی ڤاکسینەکەی پێ دراوە، ئێمەیش دەمانەوێت سوودمەند بین، چونکە ڕاستە ئەو گرێبەستەی عێراق کردوویەتی بۆ کڕینی ڤاکسینەکەی فایزەر، بەڵام ئەگەر بەشی نەکرد ئەوە دەتوانین بۆخۆمان وەک ھەرێمی کوردستان بکڕین.”

سەبارەت بە کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بە پەرۆشەوە ئامادەیی نیشان داوە بۆ دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکرن و بەکارهێنانیشی لیژنەی تایبەتی ڕاوێژکاری کۆبوونەوەی لە سەر کردووە

سەبارەت بە چۆنیەتی بە کارهێنانی ڤاکسینەکەش ، د، ئاسۆ حەوێزی گوتی : پێویستە هەمووکەسێک دووجار ڤاکسینەکە بە کار بێنێت ، چونکە ئەوە رێنوێنی کۆمپانیای فایزەرە بۆ ئەوەی کاریگەری ڤاکسینەکە بە دڵنیاییەوە ولامدەر بێت و رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنا بکات

Back to top button