ناسرییە شێواوەو کوژراوو بریندار هەیە
سەرچاوە هەواڵییە عەرەبییەکان لە پارێزگای زیقار باس لە ڕەوشێکی ئاڵۆز و مەترسیداری نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنی عێراق دەکەن .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان پۆلیسێک کوژراوەو ٥ خۆپیشاندەریش بریندار بوون .
تێکهەڵچوونەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمییەکان لە گۆڕەپانی حەبوونی رووی داوەو تا ئیستاش بەردەوامە