وه‌زیری پێشمه‌رگه: هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت رێگری له چاكسازییه‌كان بكات
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و كه له چه‌ند سێكته‌رێك هه‌نگاوی گرنگی هاویشتووه، له نێویدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه كه چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ ده‌نگێكی “ناشاز” ناتوانێت رێگه له چاكسازییه‌كان بگرێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه به بۆنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی شیاوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی واده‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌یان هاتبوو.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: به‌رده‌وامین له چاكسازییه‌كان و هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه و بڕیاری لێبڕاوانه و ئازایانه‌مان داوه و ئه‌وه‌ش متمانه‌ی لای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و خه‌ڵكی كوردستان درووستكردووه.
هه‌روه‌ها شۆرش ئیسماعیل راشیگه‌یاندووه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت رێگری بكات له چاكسازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی “نه‌شازن” و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له چاكسازییه‌كان بكه‌ن، رێگه‌یان پێ نادرێت و كاروانی چاكسازی به سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام ده‌بێت.