له‌ ئەمريكا رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و 7 كه‌س بوونه‌ قوربانی 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارێك له‌ شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كرد به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون، پۆلیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان كوشتووه‌وه‌ پێشتریش دۆسيەيەكى گەورەى تاوانى هەيە.

پۆليسى شيكاگۆبه‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه‌ ناوى جه‌يسن نايجينگل-ه‌، لە چەند شوێنێكى جياوازى شارەكە تەقەى لە حەوت كەس كردووە كە ژنيشيان لە نێودا بووە و لە ئەنجامدا پێنج لە بريندارەكان گيانيان لەدەستداوه‌.كه‌ زۆربه‌یان قوتابی زانكۆ، كارمەندێكى ريستۆرانت و پاسەوانێكیان لە نێودا بووە.

 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ ژنێكى بەساڵاچووى تەمەن ٧٧ ساڵانيشى كوشتووە كە لە بەردەم شوێنى نيشتەحێبوونى راوەستاوە، پاشان چووەتە ناو مۆڵێك و تەقەى كردووە و لە ئەنجامدا فيشەكێكی به‌سەرى گەنجێكى ٢٠ ساڵانه‌وه‌ ناوه‌ و كوشتوويەتى و دوو فيشەكى به‌ ژنێكى ٨١ ساڵانه‌وه‌ داوە كە دۆخى تەندروستى ناجێگيرە.

Back to top button