به‌رپرسێكی كورد: له كه‌ركووك كورد ژماره‌یه‌ك كورسی له ده‌ست ده‌دات و به‌و دۆخه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م كورده
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا كه شه‌شی حوزه‌ریانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە دەستیانپێکردووە، به‌رپرسێكی كوردیش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كورد به‌م دۆخه‌ی كه له كه‌ركووك هه‌یه بچێته هه‌ڵبژاردنه‌كان ژمارەیەكی زۆری کورسیییه‌كانی لە کەرکووك لەدەست دەدات.
عەدنان کەرکووکی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه جگه له‌وه‌ی كه بازنه‌كان به نایه‌كسانی دابه‌شكراون، بەم دۆخەی ئێستا هەڵبژاردن لە کەرکووك پر مەترسیە، کورد چەند کورسییه‌ك لەو ناوچانە لەدەست دەدات.
هه‌روه‌ها ، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه بازنه‌ی 3 كه حه‌وێجه‌یه و مافی ته‌نها 2 كورسی هه‌یه و تایبه‌ته به عه‌ره‌به‌كان، ئێستا كراوه‌ته 3 كورسی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نرخی كورسییه‌كان له بازنه‌یه‌كه‌وه بۆ بازنه‌یه‌كی دیكه جیاوازی هه‌یه، بۆ نموونه له بازنه‌ی حه‌ویجی 61 هه‌زار ده‌نگ كورسیێكه، به‌ڵام له بازنه‌كانی دیكه بۆ هه‌ر كوسییه‌ك به 84 هه‌زار ده‌نگ و له هه‌ندێك بازنه‌ی دیكه‌ش به 87 هه‌زار ده‌نگ مه‌زه‌نده كراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌ر حزبێكی كوردی كاندیدێكی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌نگه‌كان په‌رش و بڵاو ده‌بن، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌و بابه‌ته لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كوردانه بیر بكه‌نه‌وه.