راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاو كرایەوە

خواكوڕك

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمرۆ شەممە 11ی 2ی 2017 بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ و بەئامادە بوونی مام جەلال كۆبۆتەوە، پاش كۆبوونەوەكە راگەیاندراوێكی كۆبوونەوەكە بڵاو كراویەوە لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (2017/2/11)، مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی جێگری سكرتێری گشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرەتا سەردانی جەنابی سكرتێری گشتی (مام جەلال)مان كردو بە بەڕێزی راگەیەندرا، كە لەمەودوا، بەردەوام كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدەدرێ‌، هەتا یەكێتی، لەسەر رێبازەكەی مام جەلال، درێژە بە خەبات‌و كاریگەرییەكانی بدات‌و بەردەوام وەكو بەشێكی چارەسەری كۆی كێشەكان، لەبەشەكانی كوردستان، پەرل ەمان، حكومەتی هەرێم، عیراق، پرسی سەرۆكایەتییەكان‌و ناوچەكە، بمێنێتەوە. مام جەلال، خۆشحاڵ بوو بە سەردانەكەو كۆبونەوەكان‌و رۆڵی یەكێتی.

دەقی راگەیاندراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

راگەیەندراوی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

كەسوكاری شەهیدان!

پێشمەرگە كۆڵنەدەرەكان!

گەلی ئازادیخوازی كوردستان!

 

لەهەلومەرجێكدا ناوچەكەو عیراق‌و سەرانسەری كوردستان، بەدۆخێكی هەستیاری پڕ لەپرسیاری جۆراوجۆردا تێدەپەڕێ‌‌و، جۆرەها نیگەرانی‌و ناڕەزایی ئابوری، سیاسی، حوكمڕانی‌و دەستوری لای رای گشتی سەریهەڵداوە، یەكێتی، وەكو هەمیشە، سەرباری كێشە گشتی‌و تایبەتییەكان، بەرپرسیارێكی بنچینەیی چارەسەركردنی كێشەكانە. بۆیە، گەیشتینە ئەو باوەڕو بڕیارە كە مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی كۆبونەوە ئاساییەكانی، بەئامادەبونی تەواوی ئەندامان، بكەن‌و بڕیارە رەسمیەكانی، دوور لەبۆچونی لابەلا سەبارەت بەدۆخەكە، رابگەیەنێت.

سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (2017/2/11)، مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی جێگری سكرتێری گشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرەتا سەردانی جەنابی سكرتێری گشتی (مام جەلال)مان كردو بە بەڕێزی راگەیەندرا، كە لەمەودوا، بەردەوام كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدەدرێ‌، هەتا یەكێتی، لەسەر رێبازەكەی مام جەلال، درێژە بە خەبات‌و كاریگەرییەكانی بدات‌و بەردەوام وەكو بەشێكی چارەسەری كۆی كێشەكان، لەبەشەكانی كوردستان، پەرل ەمان، حكومەتی هەرێم، عیراق، پرسی سەرۆكایەتییەكان‌و ناوچەكە، بمێنێتەوە. مام جەلال، خۆشحاڵ بوو بە سەردانەكەو كۆبونەوەكان‌و رۆڵی یەكێتی.

پاشان مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت، لەسەر ئەم بڕگانە كۆبوەوەو بڕیارەكانی پەسەند كران.

یەكەم: گۆڕانكاری لەپشكی پۆستەكانی حكومەت بەڕاوێژ لەگەڵ حكومەت بكرێ‌، هەروەها ئاڵوگۆڕ لەئۆرگانەكانی ناو یەكێتیشداو دانانی پۆستەكانی تریش لەبەغدادو هەولێردا، پەسەند كرا.

دووەم: كۆبونەوە، دوا كۆبونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بەئەرێنی هەڵسەنگاند. درێژەپێدانی كۆبونەوەكانیشی لەگەڵ پارتی‌و گۆڕان‌و لایەنەكانی دیكەش، بەپێی نەخشەرێگای یەكێتی، بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان، لەعیراق‌و كوردستان‌و پرسە دەستوری‌و یاسایی‌و ئابورییەكان بەگرنگ زانی.

رۆژی پێنج شەممەی ئاییندەش (16/2/2017) مەكتەبی سیاسی بۆ دوا تاوتوێی نەخشەرێگاكەی یەكێتی كۆدەبێتەوەو بڕیاری كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتیش، بۆ هەمان ئامانج دەدرێ‌. پرۆژەو بڕیارەكانیش، پێش دوا پەسەند، دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی ناوەند.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

11/2/2017

Back to top button