پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/753EC12F-41A0-4C44-B612-CDB90DBACEAE.jpeg)
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌ویه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاریدابوو كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەوه‌کانی داھاتووش، بە پێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فه‌رمی رایگه‌یاند كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد.
لیوا باسل محەمەد ، جێگری سەرۆكی ئەركانی بۆ ئیدارە و میرەی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە له‌و باره‌یه‌وه‌رایگه‌یاندووه: لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی 1ی 2021 فەرمانی پلە بەرزكردنەوە و تەرقییەی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێدرایەوە “.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه، ئەو فەرمانە پلەبەرزركردنەوەی ساڵی 2017 ی هێزەكانی پێشمەرگەیە و ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە پلەكانیان بەرزكراوەتەوە، گوتیشی” پلەبەرزكردنەوەی ساڵەكانی تریش واتا ساڵی 2018 و 2019 و 2020یش كاریان لەسەر دەكرێت و دەنێردرێت بۆ ئەوەی فەرمانی بۆ دەربكرێت”.