سەرۆکی شارەوانی هەولێر: ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێدەکرێن بەتایبەت لە گەڕەکە نوێیەکان

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری نوێی پێشکەش بە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان کرد، سەرباری قیرانیدارایی بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەنێو شاری ھەولێر جێبەجێ بكرێن

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” بڕیارە ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی نوێ پێشکەش بەشاری هەولێر بکەین بۆ ئەو مەبەستە داوامانکردووە ١٥%ی داھاتی شارەوانیمان بۆ خەرج بكرێت، تا بتوانین بەو داھاتە خزمەتگوزاریپێشكەش بۆ ئەو گەڕەكە نوێیانەی پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیەبکەین“.

هەروەها سەرۆکی شارەوانی ھەولێر راشیگەیاندووە: “ئەمساڵ ٤٠%ی داھاتی شارەوانی بۆ پڕۆژەی نوێیە لە شەقام و ئاوەڕۆ و رێگا،ھەروەھا ٣٠%ی داھاتی شارەوانی بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ھەولێرە و ٣٠%یش بۆ جونكاریی شار تەرخان كراوە“.

Back to top button