به‌م خۆراكانه‌ خۆت له‌ چه‌وری زیارده‌ بپارێزه‌

خواكوڕك

سیر: یەكێكە لە سەوزە هەرە گرنگەكان، كە دەكرێت لە بری ئەنتی بایۆتیك بەكاری بهێنیت، بەڵام یەكێ لە سوودە گرنگەكانی سیر ئەوەیە، كە دەتوانێت ڕێژەیەكی باشی كۆلیسترۆلی خوێن، ئەویش بە ڕێژەی لەسەدا 9 تا 12 دابەزێنێت

چای سەوز: ئەو جۆرە چایە جگە لەوەی بۆ خۆ لاوازكردنەوە زۆر باشە و لە هەندێك جۆری شێرپەنجەیش دەتپارێزێت، ئەو چایە بە ڕێژەیەكی زیاتر لە جۆرەكانی دیكە توانای كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلی لە خوێندا هەیە، چای سەوز بە ڕێژەی 2 تا 5 لە سەدا ڕێژەی كۆلیسترۆل كەم دەكاتەوە.

زەیتی زەیتون: ئەو ڕۆنە لە زۆربەی ڕۆنەكانی دیكە جیاوازە و بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆل زۆر باشە، ئەو جۆرە زەیتە بە ڕێژەی لە سەدا 18ی كۆلیسترۆل لە خوێندا كەم دەكاتەوە.

تەماتە: تەماتە توانای ئەوەی هەیە ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ لە خوێندا بە ڕێژەی لە سەدا 17 كەم بكاتەوە، ئەمەیش بەرانبەر بە ڕێژەكانی دیكە یەكجار زۆرە، چونكە باوی ماددەی لیكۆبینی تێدایە، ئەو ماددەیەیش دژە ئۆكسێنەرە.

چۆكلێتی ڕەنگ تۆخ: یەكێكە لە خواردەمەنییە بەتامەكان، بەڵام دەبێت ئاگاداری چۆنیەتیی خواردنی بین، چۆكڵیت توانای ئەوەی هەیە ڕێژەی كۆلیسترۆل لە خوێندا بە ڕێژەی لە سەدا 2 تا 5 كەم بكاتەوە.

ئەو ڕۆنەی لە ڕەگی كەتانەوە دەست دەكەوێت: ئەو ڕۆنە لە بازاڕەكاندا زۆر كەمە، بەڵام بەكارهێنانی زۆر بەسوودە، بەتایبەت بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆل، ئەو جۆرە ڕۆنە بە ڕێژەی لە سەدا 8 تا 14 كۆلیسترۆلی خوێن داببەزێنێت.

باوی: جگە لەوەی باوی بۆ نەخۆشیی شەكرە و توانای سێكسی زۆر باشە، ئەو جۆرە خواردەمەنییە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلیش هەر زۆر باشە. باوی دەتوانێت بە لە سەدا ڕێژەی 10 كۆلیسترۆل لە لەشدا كەم بكاتەوە.

جۆ: جۆ یەكێكە لەو خواردەمنیانەی بۆ زۆر شت باشە، بەتایبت ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە، بەڵام جگە لەوە جۆ توانای ئەوەی هەیە بە ڕێژەی لە سەدای 7 رتا 10 ڕێژەی كۆلیسترۆل لە خوێندا كەم بكاتەوە.

Back to top button