وادەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا
ژمارەیەک فەلەکسناسی عەرەب بە لەبەرچاوگرتنی ساڵی عەرەبی، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیان دیاریکرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەستوور، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی نیسانی ئەمساڵ کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.
بەڵام ماڵپەڕی گۆگڵ پێشبینیکردووە کە ڕۆژی ١٢ی نیسان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت و ٣٠ ڕۆژی تەواو مسوڵمانان بەڕۆژوو بن و ڕۆژی ١٣ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.