خەسرەو گۆران: هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق
دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند هەر پارتێکی سیاسی کۆنگرەی بەسەرچووبێت مافی بەشداری کردنی نیە لەهەڵبژاردنەکان و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كۆرۆناوه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیعێراق به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ درێژ كردینه‌وه‌و ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌ین و ئاماده‌كاریی ته‌واویش كراوه،
خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی ئامادەکاری بۆ هەلبژاردنەکان رایگە‌یاندووە وه‌ك پارتیدیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنین و ئاماده‌كاریمان كردووه، هه‌روه‌ها رێكاره‌كان له‌باره‌ی كاندید و ناوه‌كان به‌پێی رێنوێنییه‌كانیكۆمسیۆن كراون.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاندووە، لە پێناو نەفەوتانی دەنگی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانیدەرەوەی ئیدارەی هەرێم پارتی پڕۆژەیەکی هەیە کە پێکەوە بەشداربین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی هاوئاهه‌نگی باشمانهه‌بێت.
هەروەها خەسرەو گۆران راشیگەیاند، به‌هۆی كۆرۆنا كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی رابردوو دوا خرا، به دڵنیاییه‌وه كۆنگره‌شده‌كه‌ین، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش به‌هۆی كۆرۆنا و رێكاره‌كانه‌وه ماوه‌ی به‌ستنی بۆ درێژ كردینه‌وه.