حوسیەكان خرانە لیستی تیرۆر

 

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری یەمەن پێشوازییان لەو بڕیارە کرد کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ پۆلێنکردنی گروپی (حوسی) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەرکراوە ، کە لەگەڵ داواکارییەکانی حکومەتی یەمەندا هاوشانن بۆ سزادانی ئەو میلیشیا تیرۆریستیانە .

ھاوكات جەختی کردەوە کە حوسیەكان شایەنی ئەوەیە کە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پۆلێن بکرێن نەک تەنیا بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانیان بەڵکو بۆ هەوڵی بەردەوامیان بۆ درێژکردنەوەی ئەو ململانێیە لە یەمەن دەبێتە هۆی خراپترین کارەساتی مرۆیی لە جیهاندا .

Back to top button