لەمەوبەدوا فەرمانبەران هەژماری بانکیان دەبێت و بڕیارەکەش چۆتە بواری جێبەجێکردن

 

کابینەی نۆیەم بەردەوامە لە پرۆسەی چاکسازی و ئەمجارەشیان بڕیاردەدات بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران ، واتە مووچە خۆران لە رێکای کاری بانکی دەتوانن مووچەکانیان وەرگرن .

هەرلەمبارەوە هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لیدوانێکی میدیاییداگوتی : بڕیاری دروتکردنی کارت و هەژماری بانکی تایبەت بە مووجەخۆران بە پێی ماددەی ١٣ ی یاسای چاکسازی چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە .

ئەفەندی هاوکات روونی دەکاتەوە: “ھەژماری بانكی بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار مووچەخۆری حكومەت دروست دەكرێت، تەنھا فەرمانبەر نا بەڵكو ھەموو مووچەخۆران دەگرێتەوە، لە سەرەتا بۆ فەرمانبەران دەكرێتەوە دواتر مووچەخۆرانی دیكە، پرۆسەكە تاوەكو نزیكەی چوار مانگی دیكە دەخایەنێت”.

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە ەکات : “حكومەتی ھەرێم ناسنامەیەكی دیجیتاڵی بۆ فەرمانبەران دروست دەكات، دەبێتە بنەمای ھەژماری بانكی و زۆر خزمەتگوزاری دیكە، ئەمەش ھەم ئاسانكارییە بۆ خەڵك ھەمیش بۆ حكومەت ، هاوکاتیش رێگری لە چەندها گەندەڵی دەکات “.

Back to top button