نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری ڕێككەوتنی شنگال دەكات

 

نوێنەری سکرتێری گشتی UN لە عێراق جینین بلسەخارت ڕۆژی دووشەممە دوای سێ مانگ لە ڕێككەوتنی حکومەتی عێراق لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ، بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە و لابردنی پەکەکە و میلیشیا هاوپەیمانەکان ، سەردانی شاری شەنگالی کرد .

لە سەردانەکەیدا جەختی لەسەر پێویستی زیاتر کردەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی ئێستادا مەینەتییەکانی شارەکە کەم بکرێتەوە، ئەمەش دوای ئەو ڕێککەوتنەی نێوان بەغدا و هەولێر، کە ئامانج لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش و باشترکردنی دۆخی ژیانە لەو شارە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلیورانۆ، جێگری نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە سەردانەکەیدا بۆ شەنگال یاوەری بڵاسخارتی کردووە.

Back to top button