لە دوای بڕیاری حکومەت بۆ رێکخستنەوەی باج و رسومات ، پەرلەمانتاران داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکەن
لە دوای ڕاگەیاندن و بڕیاردانی یازدە خاڵ بۆ رێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج و رسوومات بە مەبەستی دادپەروەری لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی لە بەرژەوەندی گشتیدا ، پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایەک ئاراستەی حوکمەت دەکات .
پێشەواهەورامانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەوە گوتی : كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێشتر، یان باجێكى كه‌میان داوه، یاخود هه‌ر نه‌یانداوه، له‌ومه‌ودوا ده‌بێت باج بده‌ن به حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونى داهاتى حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكوومه‌ت پشت به خۆى ببه‌ستێت و پاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان .” هاوکاتیش پێویستە حکومەت کارێکی وا بکات کۆمپانیاکان نەتوانن ئەو باجەی دەیدەن لە سەرشانی خەڵک قەرەبووی کەنەوە .