وەزارەتی ناخۆ بڕیارلە سەر ئەو ئۆتۆمێلانە دەدات کە کێشەی تۆمارکردنیان هەیە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕەزامەندی خۆی نیشان داوە بۆ چارەسەری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کێشەی بەناو کردن و گومانی یاسایی دیکەیان لەسەرە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە کە ئاراستەی بەرێوەبەرایوتی گشتی گومرگ و هاتووچۆ کراوە تەیدا هاتووە کە گشت ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئێستا گومانی هەبوونی كێشەیان هەیە خاوەنەكانیان بیبەن بۆ بەرێوەبەراتییەكانی هاتۆتۆ بۆ مەبەستی پشكنین و تۆماركردن.
هاوکات لە خاڵێکی تردا ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەر هەر كام لەو ئۆتۆمبیلانەی برگەی 1ی سەرەوەی لە پشكنین دەرنەچوو ئەوا راستەوخۆ رەوانەی لێژنەی پشكنینی دووەم دەكرێت بۆ مەبەستی دووبارە پشكنینەوەی
لە کۆتاییشدا جەختکراوەتەوە ، لە کاتی دەرنەچوون لە پشکنینی لێژنەی دووەمیش، ئۆتۆمبێل و زانیارییەکانی تۆمار دەکرێت و سزای دواکەوتن لە تۆمارکردن رادەگیرێت تا چارەنووسیان دواتر یەکلا دەکرێتەوە و هیچ ئۆتۆمبێلێکیش لەکاتی دەرنەچوون لە پشکنین دەستی بەسەردا ناگیرێت تا یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان.